جێس ئاساتۆ ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا کە بە داکۆکیکارێکی سەرسەختی قوربانیانی دەستدرێژی و گێچەڵی ئەلیکترۆنی ناسراوە ڕایگەیاند کە سکاڵای یاسایی لە دژی کۆمپانیای ئێکس ئەی ئای بەڕێوەبەری مۆدێلی گرۆک تۆمار دەکات دوای ئەوەی کە خودی خۆی بووە بە قوربانی دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی ساختەی دەستکاریکراو بە زیرەکی دەستکرد و ئەم پەرلەمانتارە جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەبوونی سنووردارکردنی توند و بەربڵاوی مۆدێلەکانی دروستکردنی دیپفەیک ژیانی کەسایەتییە گشتییەکان و بە تایبەت ژنان دەخاتە مەترسییەوە و پێویستە یاسای توند بەسەر پەرەپێدەرانی ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایانەدا بسەپێنرێت.

