zagros news agency

مێتا لە ژێر گوشاری دەزگاکانی ڕاگەیاندندا سەپاندنی مەرجە نوێیەکانی بۆ بەکارهێنانی هەواڵ لە ڕاهێنانی ژیریی دەستکرد دوادەخات

 

 

کۆمپانیای مێتا بڕیاری دا سەپاندنی مەرجە نوێیەکانی بازرگانی خۆی دوا بخات دوای ئەوەی ڕەخنە و ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان لەلایەن دەزگاکانی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندنەوە سەریهەڵدا کە نیگەران بوون لەوەی ئەم مەرجانە ڕێگە بە مێتا بدەن هەموو ناوەڕۆکی ماڵپەڕە هەواڵییەکان بە بێ مۆڵەت کۆبکاتەوە و بۆ ڕاهێنانی مۆدێلە نوێیەکانی ژیریی دەستکرد بەکاریانبهێنێت نوێنەرانی مێتا ڕایانگەیاندووە کە وادەی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە درێژ دەکرێتەوە لە پێناو گوێگرتن لە تێبینییەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات کە دەزگا میدیاییەکان هۆشدارییان دابوو لە بەکارهێنانی سەرمایەی فیکری و ماندووبوونی رۆژنامەنووسان لە لایەن زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیاوە بەبێ پێدانی شایستە داراییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ره‌شید هه‌ركی، ئەندامی ژووری بازرگانیی هەولێر بۆ زاگرۆس: چاومان له‌وه‌یه‌ قه‌باره‌ی بازرگانی له‌نێوان هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره‌ زیاتر بكه‌ین

سەڵاح

دەم پارتی: هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕۆژئاوا پرۆسەی ئاشتی دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح

بەفەرمانی مەسرور بارزانی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بەرزدەکرێتەوە 

سەڵاح