zagros news agency

بانکی ناوەندی: رەزامەندیی کۆتایی بۆ بانکی دیجیتاڵی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٨ دەردەچێت

بانکی ناوەندیی عێراق، ڕایگەیاند کە رەزامەندیی کۆتایی بۆ دامەزراندنی بانکی دیجیتاڵی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٨ دەردەچێت، و جەختیشی کردەوە کە پێدانی مۆڵەت بە بانکە دیجیتاڵییەکان بەستراوەتەوە بە تەواوبوونی پرۆسەی چاکسازیی بانکییەوە.

ڕاوێژکاری پارێزگاری بانکی ناوەندی و وتەبێژی بانکەکە، مەحموود داغر، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند کە مۆڵەتی کۆتایی بۆ دەرکردنی مۆڵەتی بانکە ئەلکترۆنییە دیجیتاڵییەکان هاوکات دەبێت لەگەڵ کۆتاییهاتنی قۆناغی چاکسازیی بانکی، کە دەکاتە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ و سەرەتای ساڵی ٢٠٢٨.

داغر ئاماژەی بەوە دا کە ئەو لایەنانەی داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ دامەزراندنی بانکی ئەکترۆنی و مۆڵەتی سەرەتاییان وەرگرتووە، بە تەواوی ئاگاداری کاتی وەرگرتنی مۆڵەتی کۆتایی نین، چونکە ئەم بابەتە خراوەتە ژێر پرۆسەی چاکسازیی بانکییەوە کە لەلایەن کۆمپانیای ڕاوێژکاریی ئیداریی جیهانیی «Oliver Wyman»ـەوە سەرپەرشتی دەکرێت و وەک نەخشەیەکی جێگرەوە بۆ سیستمی کۆن پەیڕەو دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

بێلا حەدید زانیاری نوێ لەبارەی نەخۆشییەکەی بڵاودەکاتەوە

ART

مەسرور بارزانی: دەمانەوێ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بگەیەنینە هەموو گوند و دێهات و شارۆچکەکان

سەڵاح