zagros news agency

ئەکسیۆس : دی فانس بۆ درێژەدان بە گفتۆگۆکان نامەێکی بۆ موحسین رەزایی ناردووە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران بەمزووانە دەچێتە ناو ئەو لیستەی کە بە “لیستی سەرکەوتنەکانی ئەمریکا” ناوزەدی کرد، هاوشێوەی ئەوەی لە ڤەنزوێلا ڕوویدا. ترامپ جەختی لەوەش کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانای ئاسمانی و دەریایی ئێرانی لەناو بردووە و تاران تەنیا ژمارەیەکی کەم مووشەکی بەدەستەوە ماوە.

ترامپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا لە سەنتەری “شومایکەر” لە زانکۆی ئۆهایۆ لە شاری چیلیکۆسی ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێران بەهۆی کەمیی دابینکردنی کارەباوە لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا (درۆن) ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە. هەروەها دووبارە جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن ڕێگە نادات تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە شەڕی دژ بە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستپێکردووە، و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ماوەی دەیەها ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە ئەمریکییەکان [بەهۆی ئێرانەوە] کوژراون.

ئەم لێدوانانەی ترامپ لە کاتێکدا دێن کە ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە، جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ناردووە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا.

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، کە ڤانس لە نامەکەیدا جەختی لەسەر پێویستیی گونجاندنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران لە ناو هەر دانوستانێکدا کردووەتەوە. هاوکات دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پەیوەندیکردنی جێگرەکەی لەگەڵ لایەنی ئێرانی، و ڕوونکردنەوەی دا کە ئامانجی ئەم پەیوەندییە پەیوەستە بە دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ گەلی ئێران

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتى خوێندنى باڵا 2 پۆست لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕادەگەیەنێت

یاسین

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی بەنداوی دوین دادەنرێت

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید سەرەڕای بوون بە پاڵەوان بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

یاسین