خانمە ئەکتەری میسری ميمی جەمال، تووشی پێکانێکی قورس بوو لە گەرماوی ماڵەکەیدا کە بووە هۆی ئەوەی نەشتەرگەرییەک ئەنجام بدات بۆ قاچی.
کچی ئەکتەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و دایکی گەڕایەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی قۆناغی چارەسەری سروشتی و پشوو تەواو بکات.
ئەو لەو بڕوایەدایە کە ئەو زوو دەگەڕێتەوە سەر شاشەکانی تەلەڤزیۆن بۆ بەشداری کردن لە زنجیرەی نوێی “طالع نازل” لەگەڵ مونا زەکی بە ڕۆڵێکی بەهێز و نایاب.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو ڕۆڵەی لەو بەرهەمەدا دەگێڕێت زۆر جیاوازە لە کارەکانی پێشووی چونکە کەسایەتییەکی توند و کاریگەر پێشکەش دەکات بە بینەران کەواتە دەبێت چاوەڕێی کارێکی ناوازە بن لە داهاتوودا.

