دوا واده دیاری كرا
ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ ئەوانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە: پێنجشەممەی داهاتوو دوا مۆڵەتە
كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاندن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ حه‌جی ساڵی 2027 ده‌رچووه و تاوه‌كوو ئێستا مامه‌ڵه‌یان ته‌واو نه‌كردووه پێویسته تاوه‌كوو رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 5/11/2026 سه‌ردانی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
كاروان ستونی له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌ینێت دوای ئه‌و واده‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك واده‌كه درێژ ناكرێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا یه‌ده‌گ له شوێنیان داده‌نرێت.
له كۆتاییدا كاروان ستونی رایگه‌یاند داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه تاوه‌كوو ئه‌و واده‌یه سه‌ردان بكه‌ن ومامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن چونكه دوای ئه‌وه‌ی مافی حه‌جكردنیان نامێنێت.

