دوو ڕۆژ لەمەوبەر کەسێک لە قەزای شارەزوور هاوڵاتییەکی کوشت،ئاساییشی هەڵەبجە بکوژەکە دەستگیردەکەن.
ئاسایشی هەڵەبجە رایگەیاند ، بکوژی هاوڵاتی(ئارام محمد حمەساڵح) دەستگیر کرا . دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/٢٩ لەقەزای شارەزوور بەدەستڕێژی گولە کوژرا، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجامدرا، شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان كرا و شەوی ڕابردوو تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە کرد و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتباردا.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی(٤٠٦)لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.».


