قەرار وایە کاتژمێر 8:30 ئەمشەو لەگەڕی دەیەمی بۆندسلیگای ئەڵمانیا لەیاری لووتکەی خولەکە یانەی بایرن میونخ میوانداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بکات لەسەر یاریگای ئالیانز ئەرینا و چاوەڕوانی یارییەکە پڕ ڕکابەری و تایبەت دەکرێت لەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە.
بایرن ئەمساڵ بەسەرپەرشتی ڤێنسێت کۆمپانی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و یانەکە یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە بە 17 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەپێش دۆرتمۆنده،یانە باڤارییەکە لە 18 یاری ڕابردوو شکستی نەهێناوە و بۆ ئەم یارییە چاوەڕوان دەکرێت بەوپەڕی هێزی خۆیەوە بچێتە یاریگا.
هەرچی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە ئەم وەرزە لە بۆندسلیگا شکستی نەدیوە و تیپەکەیان لە ئاستێکی بەرزی خۆیدایە لەیاری ڕابردووشدا توانیویانە لە ڤێردەر برێمن ببنەوە و سەرکەونە قۆناغی داهاتووی جامی ئەڵمانیا بۆ ئەم یارییەش چاوەڕوانی ئاستێکی بەرزیان لێدەکرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

