دوای ئەوەی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە فەرەنسا بە شێوەیەکی گشتی بە ئارامی بەڕێوە چوون، لە شەوی شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، جارێکی دیکە لە پاریس و چەند شارێکی دیکەی ئەو وڵاتە گرژی و پێکدادان سەری هەڵ دا.
لۆران نونز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا گوتی: پۆلیس نزیکەی ٧٧٠ کەسی دەستگیر کردووە و ئەگەری هەیە ژمارەی دەستگیرکراوان لە درێژەی شەودا زیاتر ببێت، هەرچەندە ئەم ژمارەیە بەراورد بە هەمان کاتی شەوی شەممەی ڕابردوو کەمترە.
پۆلیس لە شارەکانی پاریس، لیۆن و تولوز بۆ بڵاوەپێکردنی گرووپە بچووکەکانی ئاژاوەگێڕ، گازی فرمێسکڕێژی بەکار هێنا. لە پایتەختی فەرەنساش دەنگی تەقینەوەی کەرەستەی ئاگرین دەبیسترا و وەزیری ناوخۆش ڕای گەیاند کە لە چەندین شوێنی جیاواز ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە.
وێنە بڵاوکراوەکان لە شاری مارسی، کەرەستەی سووتاو لە شەقامەکان و ئامادەبوونی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەیان لە شوێنی ڕووداوەکە نیشان دەدا. بە گوتەی بەرپرسان، لە هەندێک شار ئاژاوەگێڕان دەستیان کردووە بە هاویشتنی کەرەستەی جیاواز و بەردی شەقامەکان و تەنانەت هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیس.

