zagros news agency

مێتا ئەپڵیکەیشنێکی نوێی بۆ مۆدێل و فاشیۆن بە ژیریی دەستکرد بە ناوی ستایل سکێچ دەخاتە کار

 

کۆمپانیای مێتا بە بێدەنگی ئەپڵیکەیشنێکی نوێی لە بواری مۆدێل و فاشیۆندا بە ناوی ستایل سکێچ خستووەتە بەردەست بەکارهێنەران کە بە تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد کار دەکات بۆ دیزاینکردن و پێشنیازکردنی جلوبەرگ ئەم نەرمەکاڵا نوێیە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی دەق یان وێنەکێشانی سەرەتاییەوە بیرۆکەی جلوبەرگ و پۆشاکە دڵخوازەکانیان بگۆڕن بۆ مۆدێلی واقیعی و دیجیتاڵی هاوکات سیستەمەکە دەتوانێت ڕێکخستنی ستایل و گونجاندنی پارچەکانی جلوبەرگ بەپێی شێوازی کەسیی بەکارهێنەر پێشنیار بکات ئەم هەنگاوە نوێیەی مێتا نیشانەی فراوانبوونی زیاتری کۆمپانیاکەیە بۆ ناو کەرتی بازرگانیی دیجیتاڵی و بەکارهێنانی مۆدێلە بینراوەکانی ژیریی دەستکرد لە بواری ژیانی ڕۆژانە و مۆدەدا تا لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەران بە شێوازێکی داهێنەرانە بیرۆکەکانیان تاقی بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێجیریا و ئەمریکادا چەند ڕاهێنەرێکی عێراقیی داعش کوژران

یاسین

د.به‌شیر حه‌داد بۆ زاگرۆس: ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا چیتر پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت دوابخرێت

سەڵاح

فەرەنسا شەش کەسی بەتۆمەتی پیلانگێڕی بۆ هێرشکردنە سەر کەنیسەیەکی جووەکان دەستگیر كرد

سەڵاح