zagros news agency

توێژەران پاشماوەی خوێنی دایناسۆرێکی کۆنیان دۆزییەوە

 

توێژەران رایانگەیاند، لەناو ئێسکی جۆرە دایناسۆرێکی ئاراتاسۆرۆس-دا، کە نزیکەی 115 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە باکووری رۆژهەڵاتی بەڕازیل ژیاوە، پێکهاتەی وردبینیمان دۆزیوەتەوە کە لە خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەچن.

تیمی توێژینەوەکە روونیکردەوە، ئەو پێکهاتانەیان لەناو بۆرییەکانی خوێنهێنەری ئێسکی لاقێکی دواوەی دایناسۆرەکەدا بەدی کردووە. هاوکات پاشماوەی کیمیایی پەیوەندیدار بە ماددەی هێم دۆزراوەتەوە، کە پێکهاتەیەکی ئاسنە و پەیوەندی بە هێمۆگلۆبینەوە هەیە، کە بەرپرسە لە رەنگی سووری خوێن.

توێژەران جەختیانکردەوە، کۆبوونەوەی بەڵگە وردبینی و کیمیاییەکان ئەم دۆزینەوەیە دەکاتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ لێکۆڵینەوە لە پاشماوەی شانە زیندەگییەکان لە بەردینە کۆنەکاندا. ئەم توێژینەوەیە بەو واتایە نایەت خوێنی دیناسۆرەکە بە شێوەی رەسەنی خۆی پارێزراو بێت، هەروەها هیچ ئاسەوارێکی ترشە ناوەکی یان پرۆتینی تەواو نەدۆزراوەتەوە.

تیمی توێژینەوەکە روونیکردەوە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا پێکهاتەی بەردین و پاشماوەی گۆڕاوی گەردیلەییە. ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری Proceedings of the National Academy of Sciences بڵاوکراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەیرترین و سەیروسەمەرەترین تەکنەلۆژیا لە پێشانگای IFA 2026 نمایش کرا

یاسین

کۆمپانیای ئەپل تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ وەشانی ماکۆس زیاد کرد

سەڵاح

کۆمپانیای هارک سیستەمی هارک ئەی ئای ئەسیستانت وەک یاریدەدەرێکی کەسیی زیرەک دەخاتە بازاڕەوە

سەڵاح