زنجیرەی “The Remarried Empress” لە پلاتفۆرمی دیزنی پلس بڵاوکرایەوە و سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە هۆگرانی درامای کۆری راکێشاوە.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە لەبارەی دۆسییەی خیانەتی هاوسەرگیری و سیاسەتی ناو کۆشکەکانە، تێیدا ناڤیر کە خانمە کتەر شين مين ئاهـ رۆڵی تێدا دەگێڕێت، رووبەڕووی جیابوونەوە دەبێتەوە لەگەڵ ئیمپراتۆر سۆڤیشو کاتێک ئافرەتێکی هەڵاتوو و دێتە ناو کۆشکەکەوە.
لە بەرامبەردا، ناڤیر بڕیار دەدات هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە هێنری بکات کە لی جۆنگ سوكەوە رۆڵی دەگیڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێبڕکێی سیاسیی نوێ.

