zagros news agency

کەشتیوانانی ناسا لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتییەوە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کرد

 

لە ڕووداوێکی دەگمەندا، سێ کەشتیوانی ئەمریکی لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتییەوە لە هەڵبژاردنە ناوەندییەکانی ئەمریکادا دەنگیان دا و لە ڕێگەی بەستەری ئەلیکترۆنیی پێشکەوتووەوە فۆڕمەکانی دەنگدانیان بۆ بەرپرسانی سەر زەوی ڕەوانە کرد.

کەشتیوانی ناسا، ئانیل مێنۆن، ڕایگەیاند کە ئەو و هاوکارەکانی، لوک دێلێنی و جێسیکا واتکینز، لە ئاسمانەوە دەنگیان داوە. مێنۆن ڤیدیۆیەکی ٢٩ چرکەییی بڵاو کردەوە کە تێیدا لۆگۆی «دەنگم دا» نیشان دەدات و ڕوونی کردەوە کە لە ڕێگەی کامپیتەرەکەیەوە لە کابینە تایبەتەکەی خۆیدا دەنگەکەی ناردووە بۆ شارۆچکەی هاریس لە ویلایەتی تێکساس.

شارۆچکەی هاریس بنکەی سەرەکیی دەنگدانی کەشتیوانانە، چونکە سەنتەری ئاسمانیی جۆنسن (Johnson Space Center) کە ناوەندی سەرەکیی ناسایە بۆ بەڕێوەبردنی گەشتە ئاسمانییەکان، لە شاری هیوستن لەو شارۆچکەیەدا هەڵکەوتووە.

پرۆسەکە بە پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاریی کارت بۆ دەنگدانی غیابی دەست پێ دەکات. دوای پڕکردنەوەی دەنگەکە، لە ڕێگەی سیستمی مانگی دەستکردی رێڕەوی «داتا و شوێنکەوتن»ی ناساوە ڕەوانەی وێستگەی زەمینیی وایت ساندز لە نیومێکسیکۆ دەکرێت، و لەوێوە بۆ ناوەندی کۆنتڕۆڵی هیوستن و پاشان بۆ بەرپرسانی هەڵبژاردن دەنێردرێت.
ناسا جەخت دەکاتەوە کە تەواوی پرۆسەکە بە شێوەیەکی نهێنی و ڕەمزکراو (Encrypted) ئەنجام دەدرێت تاوەکو پارێزگاری لە متمانە و سەلامەتیی دەنگەکان بكرێت.
مێژووی دەنگدان لە ئاسماندا:
ئەم نەریتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٧ کاتێک پەرلەمانی تێکساس یاسایەکی پەسەند کرد کە ڕێگەی بە کەشتیوانان دا لە خولگەدا دەنگ بدەن. کەشتیوان دەیڤد وڵف یەکەم کەس بوو کە لە وێستگەی ئاسمانیی ڕووسی «میر»ەوە دەنگی دا.

هەرسێ کەشتیوانەکە هاوشانی ٤ ئەندامی دیکەی تیمی «کڕو ۱۳» و کەشتیی سایۆزی ڕووسی دەژین.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب 12 كه‌س كوژران

یاسین

رۆیتەرز : ئێران و ئەمریکا رێکەوتون بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست

گوران

جلوبەرگی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مشتومری لێدەکەوێتەوە

گوران