zagros news agency

جلوبەرگی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مشتومری لێدەکەوێتەوە

پێش ئەوەی لەگەڵ ترەمپ بەرەو چین بەڕێ بکەوێت، مارکۆ ڕۆبیۆ بە جلوبەرگێکی وەرزشی دەرکەوت کە زۆر هاوشێوەی ئەو جلوبەرگە بوو کە نیکۆلاس مادۆرۆ کاتی دەستبەسەرکردنی لەبەریدا بوو.

ستێڤن چیۆنگ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، وێنەکەی لە پلاتفۆرمی «ئێکس» بڵاوکردەوە و بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز نووسی: «وەزیری دەرەوە جلوبەرگی Nike Tech Venezuela لەناو فڕۆکەی سەرۆکایەتی لەبەردایە.

دەستەواژەی «Nike Tech Venezuela» دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی مادۆرۆ ناسراو بوو، کە تێیدا جلوبەرگێکی وەرزشی خۆڵەمێشی جۆری Nike Tech Fleece لەبەردا بوو.

لێدوانەکانی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر وێنەکە جیاواز بوون؛ هەندێکیان بە وێنەیەکی ئاسایی دایاننا، بەڵام هەندێکی تر پێیان وابوو مانایەکی سیاسی و ئاماژەی تایبەتی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش لەسەر ئەم وێنەیە هەیە

یاسین

زێلێنسکی هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی شاری “کۆستینتینۆڤکا” لەلایەن ڕووسیاوە ڕەتدەکاتەوە

سەڵاح

براندێکی چینی جۆرە مۆدەیەک پێشکەش دەکات کە ڕەنگە کەس لەبەری نەکات

یاسین