بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ بەرگری لە پێگەی ئێستای کۆمپانیاکەی لە بواری ژیریی دەستکرددا کرد و ڕوونکردنەوەی دا کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد تەنها لە پێناو ناوبانگ و بوونی ئەو تایبەتمەندییە بخەنە بەردەستی بەکارهێنەران بەڵکو ئامانجی سەرەکییان پێشکەشکردنی بەرهەمی بەسوود و ئامادەکراوی بێ کێشەیە کە بە شێوەیەکی کردەیی خزمەت بە پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەرانی بکات و بە شێوازێکی بێ کەموکوڕی لەگەڵ سیستەمی بەرهەمەکانیاندا بگونجێت ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکە لە ژێر چاودێرییەکی وردی بازاڕی تەکنەلۆژیادایە سەبارەت بە خێرایی کێبڕکێکردنی لەگەڵ زلهێزەکانی دیکەی وەک مایکرۆسۆفت و گووگڵ.

