zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید لەنێو خاکی ڤالێنسیا سەرکەوتنێکی گرینگی بەدەست هێنا

لەگەڕی دوانزەی لالیگای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەنێو یاریگای مێستایا بووە میوانی یانەی ڤالێنسیا،سەرەتای یارییەکە هەردوو تیپ بەوردی هەنگاویان لەیاریگا دەنا،لەخولەکی 28 فیدریکۆ ڤاڵڤێردی بە لێدانێکی بەهێز تۆڕی گۆڵی یانەی خاوەن ماڵی هەژاند و یەکەمین گۆڵی ڕیاڵ مەدریدی تۆمار کرد،دوای کەمتر لە10 خولەک لەخولەکی 36 ئاردا گولەر توانی گۆڵی دووەمی یانەی شاهانە تۆمار بکات و گێمی یەکەم بەو دوو گۆڵە لەبەرژەوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا ڕیاڵ مەدرید زیاتر گوشاری دەکردە سەر گۆڵی ڤالێنسیا تائەوەی دوای بڕینی گۆڵپارێز توانی گۆڵی سێیەمی ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی 75 تۆمار بکات و هەنگاوێکی دیکە نزیک ببنەوە لە سێ خاڵی یارییەکە،لەخولەکی 78 بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدانی ئەنقەست ناوبژیوان خۆسێ گایای کاپتنی یانەی ڤالێنسیای بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا و یارییەکەش تاکۆتایی بەوشێوەیە کۆتایی هات ڕیاڵ مەدرید بە 3 گۆڵی خاوێن براوەبوو.

بەو ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 30 خاڵ و لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە جێگیر بووە بە جیاوازی گۆڵ لەدوای بارسێلۆنای یەکەمە،بەڵام بە یارییەک زیاتر
یانەی ڤالێنسیاش لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە لە پلەی 19ی ڕیزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوە تەنیا 9 خاڵ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پیتارچ بووە خاوەنی ڕیکۆردێکی مێژوویی

یاسین

ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید بۆ شەڕی سێ خاڵ سێڵتاڤیگۆی میوانە

یاسین

پاڵمەر؛مانچستەر ماڵی منە

یاسین