لە لێدوانێکی نوێدا کۆڵ پاڵمەری ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەموو ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست لەقەڵەمدا،کە باسی چوونی یاریزانەکەیان دەکرد بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی لێدوانێکی پاڵمەری بڵاوکردۆتەوە،کە یاریزانەکە دەڵێت؛من ئاگارداری ئەو قسانەم دەکرێن دەربارەی چوونی من بۆ مانچێستەر یونایتد،بەڵام من زۆر دڵخۆشم لە چێڵسی و نیازی ڕۆیشتنم نییە،کاتێکیش ئەو هەواڵانە دەبیستم تەنها پێدەکەنم،ماچێستەر ماڵی منە،بەڵام ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە پلانی گەورەمان هەیە بۆ داهاتوو.
پاڵمەر لەم وەرزەدا لەگەڵ چێڵسی دەدرەوشێتەوە و هاوینی ڕابردووش ڕۆڵی کارای بینی لە بردنەوەی مۆندیالی یانەکان لەگەڵ بلوز
لەکۆی 124 یاریش خاوەنی 53 گۆڵە لەگەڵ شین پۆشەکانی شاری لەندەن.
“سەرکار ڕێبوار”

