zagros news agency

یەکێتی تۆپی پێی عێراق نزیکە لە هێنانی ڕاهێنەرێکی نوێ بۆ هەڵبژاردەی عێراق

ڕۆژنامەنووسی ناوداری میسڕی ئەحمەد جەمال ئەمڕۆ تویتێکی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی شلۆقاند کاتێک ئاشکرای کرد یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ حوسام حەسەنی ڕاهێنەری میسڕی لە دانووسانێکی چڕە بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق وەربگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت تا ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی،بەڵام لەزۆربەی خاڵەکانی گفتوگۆکان کۆکن و نزیکی زۆر هەیە لەوەی بگەنە ڕێککەوتن،کە حوسام لەڕابردوودا توانی میسڕ بگەیەنێتە لووتکە و لەقۆناغی شانزەی مۆندیال بەدەستی ئەرجەنتین کرانە دەرەوە،بەڵام بووە سمبولێکی گەورەی ئەو وڵاتە ئەمشە بەهۆی ئاستی بەرزی هەڵبژاردەکەوە لە مۆندیال.

شایەنی باسە ئێستا عێراق یەکێکە لە هەڵبژاردە بەهێزەکانی ئاسیا،بەڵام کێشەی هەبوونی ڕاهێنەرێکی گونجاوو هەمیشە ڕێگری کردوە لەبەردەست هێنانی نازناو،گراهام ئاڕنۆڵد دوای 40 ساڵ توانی عێراق بگەیەنێتە مۆندیال،بەڵام ئەنجامەکان جێگای ڕەزامەندی نەبوون،ئێستاش یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەهێنانی حوسام دەیەوێت جامی ئاسیای ساڵی داهاتوو بباتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پیپ گواردیۆلا وەڵامی مایلز لویس دەداتەوە

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لە نێو یاریگا و هاندەرانی تووشی شکست هات

یاسین

هاری کەین یونایتد بێهیوا دەکات

ahamd.luqman