zagros news agency

هاری کەین یونایتد بێهیوا دەکات

 

هاری کەین، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی بایرن میونشن، بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و سەرەڕای هەبوونی بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا کە ڕێگەی پێدەدات لەم هاوینەدا بەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم ڕیزەکانی یانە ئەڵمانییەکە جێبهێڵێت بەڵام هیچ نیازێکی نییە ئەو بڕگەیە چالاک بکات.

 

بەپێی نوێترین زانیارییەکانی پێگەی تیم تۆک، کەین لە ژیانی وەرزشی و تایبەتی خۆی لە میونشن تەواو دڵخۆشە و تەنانەت بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی دەکاتەوە، بەو مەرجەی یانەکە بەردەوام بێت لە کێبڕکێکردن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان.

 

ئەم بڕیارە گورزێکی کوشندەیە بۆ بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد کە ئارەزوویەکی زۆریان هەبوو ئەو هێرشبەرە بگوازنەوە ئۆڵدترافۆرد، هەر بۆیە لە ئێستادا بێهیوا بوون و چاویان بڕیوەتە گواستنەوەی فیلیپ ماتێتا، هێرشبەری یانەی کریستاڵ پاڵاس، وەک بژاردەی یەکەم بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەیان.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سێزدە کچە یاریزانی کورد بەشداری لە پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکەن

یاسین

لیڤەرپوڵ ئۆفەرێکی نوێی بۆ گواستنەوەی ئێکیتیکی پێشکەش کرد

یاسین

لیڤاندۆڤسکی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەیەکی ئەوروپا

sarkar