کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرای کرد کە یەکێک لە هاوبەشە فەرمییەکانی بەرهەمهێنانی ڕەقەکاڵای ئەندرۆید بە شێوەیەکی نهێنی دەروازەی دزەکردنی لەناو زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار ئامێری سێت تۆپ بۆکس جێگیر کردووە و ئەوانی گۆڕیوە بۆ تۆڕێکی هاککردن و هێرشکردنی ناسراو بە بۆتنێت لە ئەنجامدا گووگڵ بە تەواوی ئەو دەروازە زیانبەخشەی لەناوبردووە و هەموو پەیوەندییە بازرگانی و تەکنیکییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیدیۆسترۆنگ تەکنەلۆجی کە بنکەکەی لە شاری شێنزینی وڵاتی چینە ڕاگرتووە و هۆشداریشی داوەتە بەکارهێنەران سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەو جۆرە کەرەستە ڕەقەکاڵاییە نادڵنیایانە کە هەڕەشە لە ئاسایشی دیجیتاڵیی بەکارهێنەرانی جیهان دەکەن.

