ئەمڕۆ دووشەممە 2026.11.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەسەر ڕەوشی کارەبای نیشتمانی و بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دۆخەکە و کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان كۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا بە پابەندکردنی سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنووری ناوشاری هەولێر بە خشتەیەکی نوێی کارکردنەوە تا ئەو کاتەی دۆخی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.
خشتەی دیاریکراوی کارکردنی مۆلیدەکان:
• بەیانیان: لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 9:00ی بەیانی.
• ئێواران و شەو: لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو.
لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی لەم دوو ماوە دیاریکراوەدا، مۆلیدەکان ڕاستەوخۆ کار دەکەن، لە دەرەوەی ئەم خشتەیەی كە بۆیان دیاریكراوە بە هیچ شێوەیەک بۆ خاوەن مۆلیدەکان ئەژمار ناکرێت.

