zagros news agency

ماکرۆن داوای قەدەغەکردنی ژیریی دەستکرد دەکات لە هەموو ئەو حاڵەتانەی مەترسی لەسەر منداڵان دروست دەکەن

 

سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، ڕایگەیاند کە پێویستە ژیریی دەستکرد لە هەموو ئەو بەکارهێنانانەدا قەدەغە بکرێت کە مەترسی بۆ سەر تەندروستیی دەروونیی منداڵان دروست دەکەن.

 

ماکرۆن لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی «لێس ئێکۆ»ی فەڕەنسی لە کۆڕبەندی ئاشتیی پاریس، جەختی کردەوە که تەنها بەهۆی ئەوەی بابەتێک ژیریی دەستکردە مانای ئەوە نییە هاوشێوەی «ڕۆژئاوای کێوی» ڕێکنەخراو بێت و هەر کاتێک تەندروستیی دەروونیی منداڵان بخاتە مەترسییەوە دەبێت قەدەغە بکرێت.

 

سەرۆکی فەڕەنسا کە هاوکت هەوڵی قەدەغەکردنی هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ تەمەنی ژێر ١٥ ساڵ دەدات، ئاماژەی بەوە کرد کە لێژنەیەکی شارەزایان پێشنیاری تایبەت پێشکەش دەکەن و ناوەندەکانی توێژینەوەش لە چوارچێوەی بڵاوکراوەیەکدا پابەند دەبن بە هەڵسەنگاندنی سەربەخۆ بۆ سیستمەکانی ژیریی دەستکردی دروستکەر (Generative AI) پێش خستنەڕوویان لە بازاڕدا.

 

ماکرۆن باسی لەوە کرد کە ئامانجەکە دروستکردنی چوارچێوەیەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان لە سێ تەوەرەی سەرەکیدا: منداڵان، ئاسایشی دیموکراتی و ئاسایشی نیشتمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تا دوای ٣٠ی ئەیلول دواخرا

سەڵاح

عێراق نیگەرانیی خۆی لە بەردەوامیی ئەو گرژییانە دەردەبڕێت کە زیان بە ئاسایشی دەریاوانی لە ناوچەکەدا دەگەیەنن

یاسین

ئه‌مڕۆ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌فرێكی كه‌میش ده‌بارێت

سەڵاح