zagros news agency

ناوێکی نوێ دیاریدەکرێت بۆ ڕاهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لەهەواڵێکدا ئاشکرای کرد یانەی مانچێستەر یونایتد ناوێکی نوێی خستۆتە ئەو لیستەی بۆ شوێنگرەوەی مایکڵ کاریکی ڕاهێنەر داندراون،کە بەپێی قسەی ڕۆژنامەکە بێت مان یونایتد دەیەوێت ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ناپۆلی بکاتە ڕاهێنەری تیپەکە لەماوەی داهاتوودا.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت کۆنتی لاری نییە لە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی مان یونایتد،بەڵام هێشتا کارگێڕی یانەکە بڕیاری کۆتایی خۆیان نەداوە سەبارەت بەو بابەتە چونکە هێشتا دەیانەوێت چاوەڕێ بکەن و بەدوای ئەو ناوانەی دیکەدا بگەڕێن لەگەڵ یانەکە و شێوازی یانەکە زیاتر دەگونجێت،بەڵام لە ئێستادا نزیکتریان کۆنتیە.

دوورخرستنەوەی کاریک بۆتە بابەتێکی ناچاری ئەمەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوەیە،لەدوایین یاریش بە زەحمەت بەرامبەر بوون،بەئەگەرێکی زۆریشەوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کاریک لەپۆستەکەی دووردەخرێتەوە و ڕاستەوخۆ ڕاهێنەرێکی نوێ دەخرێتە شوێنی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵەکانی ڕیاڵ بێتیس بۆ گەڕاندنەوەی دانی سیبایۆس

ahamd.luqman

مژدەیەک بۆ لیڤەرپوول پێش یارییەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید

یاسین

سیمیۆنی ستایشی جولیان ئەلڤارێز دەکات

یاسین