رۆژی سێشەممە، لە گەلەریی میدیا لە هەولێر، كۆمەڵەی خۆشنووسانی كوردستان پیشانگایەكی هاوبەشی خۆشنووسی لەژێر ناونیشانی “ڕەهانووسی” بۆ (٢١) هونەرمەندی خۆشنووس كردەوە.
لە پێشانگەیەكەدا ژمارەیەكی زۆر تابلۆی هونەریی خۆشنووسی نمایش كران، گوزارشت بوون لە توانا و خۆشنووسیی هونەرمەندانی بەشداربوو.
لە پێشانگەکەدا ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هۆگرانی هونەری خۆشنووسی سەردانیان کردووە و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

