zagros news agency

دوای دابڕانێک جۆنی دێپ بە فیلمی “Ebenezer” دەگەڕێتەوە

ئەکتەری ئەمریکی جۆنی دێپ، لە میانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی یەکەم نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەیدا بە ناوی “Ebenezer”، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیری بەردەوامی جەماوەرەکەی لە تەواوی ڕێڕەوی کارە هونەرییەکانیدا دەربڕی و ڕایگەیاند کە قەرزاری پشتگیرییەکانیاین.

فیلمەکە بە دەستپێکێکی سەرەکی و بەرچاوی دێپ بۆ سەر شاشەی سینەما دادەنرێت لە کارێکی ڕاستەوخۆدا (Live-action)، دوای دابڕانی لە ساڵی ٢٠٢٣وە کە تێیدا لە ناوەندی هونەری دوورکەوتەوە.

دوورکەوتنەوەکە دوای دوو کێشەی یاسایی و دادگاییکردنی دیار هات کە پەیوەندیدار بوون بە ئەکتەری ئەمریکی و هاوسەری پێشووی، ئامبەر هێرد.

دێپ لە ٢٠١٥ لەگەڵ هێرد هاوسەرگیری کرد و لە ٢٠١٧ بە فەرمی جیابوونەوە، بەڵام دواتر ڕووبەڕووی دوو داوای یاسایی جیاوازی ناوزڕاندن بوونەوە. لە ٢٠٢٢دا، دێپ توانى لە داوایەکی ناوزڕاندن لە ئەمریکا بەسەر هێرددا سەربکەوێت، کە لەسەر وتارێکی ڕا دەربڕین لە ڕۆژنامەی “واشنتن پۆست” تۆمار کرابوو، لە بەرامبەردا لە ٢٠٢٠دا داوایەکی دیکەی ناوزڕاندنی دژی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی دۆڕاند.

لە فیلمی “Ebenezer”دا، جۆنی دێپ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. فیلمەکە لە جۆری خەیاڵی تاریکە و لە ڕۆمانی ناوداری “سرودی جەژنی لەدایکبوون” (A Christmas Carol) لە نووسینی نووسەری بەریتانی چارڵز دیکنز وەرگیراوە.

دێپ ڕۆڵی کەسایەتی “ئیبنێزەر سکرووج” دەگێڕێت؛ پیاوێکی ڕەزیل و دڵڕەق کە ژیانی بە تەواوی دەگۆڕێت دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئاپۆڕەکانی ڕابردوو، ئێستا و داهاتوودا.

فیلمەکە لە دەرهێنانی تی وێستە و هەر یەک لە رووبەرت گرینت، سام کلافلین و ترامێل تیلمان بەشداری تێدا دەکەن.

بڕیارە فیلمەکە لە ١٣ی ئەم مانگەدا لە سینەماکان نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانانی بۆ رۆژی دووشەممە دواخست

سەڵاح

ئاگادارییه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ كاسبكارانى دوكانه‌كانی بازاڕی سپی

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد

سەڵاح