بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (فەرهاد محەمەد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای نووسەر و ڕۆژنامەنووس خوالێخۆشبوو (فەرهاد محەمەد) ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیمان و، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵانمان پێگەیشت، بە نیگەرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان، خزم و کەسوکار و سەرجەم ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو کادیر و کەسایەتییەکی دیار و ماندوونەناسێکی بواری ڕۆژنامەگەریی و ڕۆشنبیریی بوو، ڕۆڵ و جێدەستی لە بواری ڕاگەیاندن و میدیای پارتیمان دیار و بەرچاو بوو.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوکار و هەڤاڵ و نووسەر و ڕۆشنبیران و ئاشنیایەنی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
لەخودای گەورە داواکارین گیانی پاکی ھەڤاڵی کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆیی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

