zagros news agency

رەحمە حەسەن هونەر جێدەهێڵێت و روو لە کاری بوتێل دەکات

پاش دوورکەوتنەوەیەکی درێژخایەن لە هونەر، خانمە ئەکتەر، رەحمە حەسەن، بڕیارێکی نوێی لە ژیانی پیشەییدا دەرکرد و بەرەو جیهانی کارگێڕی و پەیوەندییە گشتییەکان لە هوتێلێک هەنگاوی نا. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە ناوبراو بۆ ماوەی چوار ساڵ لەسەر یەک هیچ دەرفەتێکی پێنەدرا و ناچار بوو روو لە بوارێکی نوێ بکات.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دوایین بەشداریی درامایی رەحمە حەسەن دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٢٢ کاتێک لە زنجیرە درامای بەناوبانگی “إيجار قديم”ـدا ڕۆڵی گێڕا. سەرەڕای ئەوەی لەو کاتەوە هیچ بەرهەمێکی دیکەی نەبووە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی وازهێنانی لە هونەر رانەگەیەندراوە و هیچ لێدوانێکی فەرمیشی سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ سەر شاشەکان نەداوە.

رەحمە حەسەن دەستپێکی کارە هونەرییەکانی بۆ ٢٠٠٩ دەگەڕێتەوە؛ لەو ساڵەدا بەشداریی لە فیلمی سینەمایی “ألف مبروك”لەگەڵ ئەکتەری ناسراو ئەحمەد حیلمی کرد، هەر لە هەمان ساڵیشدا لە فیلمی “العالمي” لەگەڵ یوسف شەریف دەركەوت و ناوبانگی پەیدا کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Resident Evil” زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە

ART

مولحم زێن کۆنسێرتێک لە لوبنان سازدەکات

ART

سیاسەتمەدارانی باکووری کوردستان: دیداری مێپس پێگەی هەرێمی کوردستان وەک ناوەندێکی نێودەوڵەتی دەردەخات

سەڵاح