بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، رێوڕەسمی (یاد و وەفا) بۆ رێزلێنانی هونەرمەندی كۆچكردوو و دامەزرێنەری شانۆی ئەزموونگەی لە كوردستان، شەماڵ عومەر رێکدەخات.
رێوڕەسمەکە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی موزیك و كەلپووری هەولێر و بە ئامادەبوونی نیگار حەسیب قەرەداغی، هاوژینی هونەرمەند، بەڕێوەدەچێت.
ئامادەبوون لەم بۆنەیەدا بەشداریکردنە لە پاداشتکردنی تەمەنێک لە کار و چالاکیی بەردەوامی ئەم هونەرمەندە و نواندنی وەفایەکی دڵسۆزانەیە بۆ ئەو کەسایەتییە هونەرییانەی خزمەتی گەلەکەیان کردووە.
رێوڕەسمەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی دووشەممە، ١٦ـی تسرینی دوووەمی 2026، لە هۆڵی سەفوەت جەڕاح لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر ساز دەکرێت.

