ڕاپۆرتە تەکنەلۆژییە نوێیەکان ئاشکرایان کردووە کە کۆمپانیای ئەپڵ لە قۆناغی کۆتایی پەرەپێدانی یەکەمین چاویلکەی زیرەکی خۆیدایە و چاوەڕوان دەکرێت لە میانی کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی جیهانی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو پەردە لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیە لابدات لە کاتێکدا کە ئەم مۆدێلە سەرەتاییە تایبەتمەندی تەواوی ڕاستی زیادکراوی لەخۆ ناگرێت بەڵکو زیاتر سەرنج دەخاتە سەر بەستنەوەی زیرەکانە لەگەڵ ئامێرەکانی تری کۆمپانیاکە و دابینکردنی خزمەتگوزارییە دەنگی و بینراوەکان لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە بەڵام بەپێی زانیارییەکان دەستبەجێ ناخرێتە بازاڕەوە و فرۆشتنی فەرمی دەکەوێتە کاتێکی درەنگتر.

