توێژەرێکی بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی کەلێنێکی نوێی لە سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز ئاشکرا کرد کە بە ناوی ساین درۆپ ناسراوە و بە یەکێک لە کەلێنە مەترسیدارەکانی ڕۆژی سفر دادەنرێت چونکە ڕێگە بە هێرشبەران و بەکارهێنەرانی ناوخۆیی دەدات بە تەواوی کۆنترۆڵی سیستەمەکە بگرنە دەست و دەسەڵاتی ئاستی باڵای سیستم بەدەست بهێنن بڵاوکردنەوەی ئەم کەلێنە نیگەرانییەکی زۆری لە لایەن پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا دروست کردووە بەهۆی ئەوەی ڕێگە خۆش دەکات بۆ هاککەران کە بەربەستە ئەمنییەکان ببڕن و دەستکاری بەشە هەستیارەکانی ویندۆز بکەن لە کاتێکدا مایکرۆسۆفت هێشتا هیچ نوێکردنەوەیەکی فەرمی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بڵاو نەکردووەتەوە.

