بەداخەوە هەنگاوەکانی لەقاڵبدان و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە قۆناغێکی نوێوەو بەجۆرێک، کە ڕاستەوخۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت وەک تەواوی پارێزگاکانی عێراق کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستانیش بکات، هەربۆیە ئێمە لە لەپارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەم پرسە ئەم خاڵانە دەخەینەڕوو:
١. زۆر لەمێژە ئێمە وتوومانە ئەو عەقڵیەتەی لەبەغداد حکومدەکات هەمان ئەو عەقڵیەتەیە، کە بەدرێژایی مێژوو دژی کورد و مافەکانی کوردبووەو هیچ کاتێک هیچ دەرفەتێک لەدەستنادەن بۆ کەمکردنەوەو مافەکانمان.
٢. هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم سەرۆک وەزیرانەوە ئێمە وتمان بەوتەو بەڵێن و نمایشەکانیان تێمەکەون و هەرکەسێکیان دەسەڵاتی هەبێت لەوەی پێشتر خرابتردەبێت و ئێستاش وا وردەوردە ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.
٣. لەدەستوری عێراقی بەتایبەت لەمادەکانی (١١١,١١٢,١١٤,١١٥,١٢١)دا بەڕوونی مافەکانی هەرێمی کوردستان دیارەو دەسەڵاتەکانی حکومەتی ناوەندی سنوردارکردووەو دەسەڵاتی بەڕێوبەردنی بابەتە فیدڕاڵییەکانی وەک نەوت و وزەو گومرگییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم دیاریکردووە.
٤. نابێت سەرکردایەتی سیاسیی کورد بچێتە ژێرداخوازییە پاوانخوازییەکانی سەرۆکوەزیران و بەغدادەوە.
٥. داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەزووترین کات تیمێکی یاسایی شارەزا پێکبهێنێت و لەڕێگەی دادگا فیدڕاڵی و نێودەوڵەتییەکانەوە ڕێگە لەم خواست و هەوڵانە بگرن.
٦. داوا لەلایەنەکانی دەسەڵات دەکەین واز لەململانێ حزبییەکانیان بێنن و بەزووترین کات لەسەر بابەتەکان ڕێکبکەون تا چیتر کورد و هەرێمەکەمان باجی ململانێی ئەوان نەدات.
٧. لەم بارودۆخەدا دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بەپێویستییەکی هەنووکەیی و جدی دەزانین و جەخت لە پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نشتمانییەکان دەکەینەوە.
د. فەرهاد تۆفیق
وتەبێژی فەرمی
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
٢٤-١١-٢٠٢٦

