zagros news agency

کێشەی وەرگرتنی گەنم؛ گەر دۆخەکە بەم شێوەیە بێت ئەمساڵ 85%ی بەرهەمی جووتیاران دەمێنێتەوە

 

کەمکردنەوەی رێژەی وەرگرتنی گەنمی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، مەترسی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دروستبووە و بەرپرسانیش هۆشداری دەدەن گەر دۆخەکە بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بێت، ژمارەیەکی زۆر لە جووتیاران ناچار دەبن بەتەواوی دەست لە کارووباری چاندن و کشتوکاڵکردن هەڵگرن.

نازم محەمەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی دەغڵودان لە دهۆک، پەردەی لەسەر ئەم کێشەیە لادا و رایگەیاند، کە ئەمساڵ نزیکەی 85% گەنمی جووتیاران لەسەر زەوییەکان دەمێنێتەوە و وەرناگیرێت.

ناوبراو ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراقی بە “غەدرێکی گەورە” لە دژی جووتیارانی دهۆک و تەواوی هەرێمی کوردستان وەسف کرد.

بەڕێوەبەری بازرگانیی دەغڵودان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم رێژە کەمەی وەرگرتنی گەنم کاریگەرییەکی زۆر خراپ و نەرێنی لەسەر بژێوی و دەستکەوتی دارایی جووتیاران جێدەهێڵێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

یاسین

حوسییەکان: ١٠ دەریاوانی کەشتییە یۆنانییەکە لە ژیاندان و لای ئێمەن

یاسین

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەنەوە

سەڵاح