کۆمپانیای گووگڵ هەنگاو دەنێت بۆ گۆڕینی دیزاینی پەڕەی سەرەکی و مێژوویی بزوێنەری گەڕانەکەی، ئەمەش لە پێناو جێگیرکردنی بژاردە پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکرد لە ڕووکاری پێگەکەدا.
ئەم بڕیارە بە یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکانی کۆمپانیاکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەژمار دەکرێت؛ بەو پێیەی پەڕەی سەرەکی گووگڵ بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو بە سادەیی خۆی ناسرابوو و پارێزگاری لەو شێوازە کلاسیکییە کردبوو.
بەڵام ڕکابەری توندی ئێستای جیهانی تەکنەلۆژیا و بڵاوبوونەوەی خێرای مۆدێلە زیرەکەکان، کۆمپانیاکەی ناچار کردووە دەستکاری پەڕەی سەرەکی خۆی بکات و بیگۆڕێت.
بەپێی ئەم ئاراستە نوێیە، پەڕەی سەرەکی گووگڵ بە جۆرێک دیزاین دەکرێتەوە کە بەکارهێنەران بتوانن ڕاستەوخۆ دەستیان بگات بە تواناکانی زیرەکی دەستکرد بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە ئاڵۆزەکان.

