zagros news agency

یەکێتیی نووسەرانی کورد هەڵوێستی خۆی بەرامبەر دەستدرێژییەکانی حکومەتی عێراق ڕاگەیاند

مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١١/٢٥ بەیاننامەیەکی بە ناونیشانی “ھەڵوێستی یەکێتیی نووسەرانی کورد بەرامبەر دەستدرێژییەکانی حکوومەتی عێراق” بڵاوکردەوە و کۆپییەکی بۆ ئاژانسی زاگرۆس تێردراوە، ئەمەش دەقەکەیەتی:

“لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا لە ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ دا عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی توند و ناڕەوای دەرھەق بە گەلی کوردستان و لەبەرچاوە گرتنی خوێنی شەھیدان بڵاوکردەوە، بەوەی جارێکی تر بگەڕانەوە بۆ سیستەمی ناوەندی و عەقڵییەتی ناسیونالیستی عەرەبی سەردەمی ڕژێمی پێشوو پیادە بکات، کە خەونێکی لەبارچووە. دوای سیناریۆیەکی چەواشەکاری لە ژێر پەردەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان بۆ دەسەڵاتی فراوانی حکوومەت بە ناوی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی. لە کاتێکدا عێراق خۆی تووشی داتەپینی ئابووری و ململانێیەکی چەندین دەستە و تاقمی سیاسی و چەکداری توند بۆتەوە،

ئێمە وەک یەکێتیی نووسەرانی کورد زۆر بە توندی ئەم ھەوڵە نەزۆکانە شەرمەزار دەکەین و ھەر سنوور بەزاندنێکی خاکی پیرۆزی کوردستان بە ھێڵی سوور دەزانین.

ئەم ھەرێمە بنەمای دەستووری ھەیە و بە ھەڕەشە نەھاتۆتە کایەوە، دەسکەوتی خوێنی شەھیدانە. زۆر لە سەرۆک حکومەتەکانی پێشووی عێراق خۆیان تاقیکردۆتەوە و دواجار بەرامبەر ئازایەتی و ورەی پۆڵاینی ھێزی پێشمەرگە چۆکیان داداوە. بۆیە ئێمە پشتگیری لە لێک تێگەیشتن و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ دەکەین و زمانی ھەڕەشە ڕەتدەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرمینگهام بەڕێوەچوو

ART

دکتۆر کەمال غەمبار، نووسەر و ڕەخنەگری کورد کۆچی دوایی کرد

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

یاسین