لایەنە فەرمییەکانی فەڕەنسا یەکەیەکی هێرشبەری سایبەری سەر بە ئێرانیان بەوە تۆمەتبار کرد، کە ڕێگەیەکی نوێیان بۆ دروستکردنی پشێوی لە ژێرخانی ئەو وڵاتەدا بەکارهێناوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە کراوەتە سەر سیستەمی کۆنترۆڵی سەدان ساردکەرەوەی گەورەی نێو مارکێتەکان، ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی پلەی گەرمییان و خراپبوونی بڕێکی زۆر لە خۆراک و کەلوپەلی نێو فرۆشگاکان.
هاوکات، شارەزایانی بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ڕووداوە ئاستێکی نوێی مەترسییە بۆ سەر کەرتی ژێرخانی ئابووری و نیشانەی ئەوەیە کە هێرشە دیجیتاڵییەکان دەتوانن لە دوورەوە زیانی ماددیی گەورە لە جیهانی ڕاستەقینەدا دروست بکەن.

