zagros news agency

‎فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە دەرچوو

خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ساڵانی 2022 بۆ 2024ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچووە.

لیوا هۆشمەند ڕەشید، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ کاروباری ئیدارە و میرە، ڕایگەیاند: “خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی 2022 بۆ 2024 دەرچووە و فەرمانەكە لە وەزارەتی پێشمەرگەیە و رێكارەكان تەواو كراون، ناوی ژمارەیەكی زۆریش لە ئەفسەران لە خشتەكەدا هەیە.”

بەپێی راگەیاندراوی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەری یەكی پێشمەرگە، فەرمانی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەیلوولی 2022 و نەورۆز و ئەیلوولی 2023 و نەورۆزی 2024ی ئەفسەران دەرچووە.

بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی پلەبەرزكردنەوە مووچەی ئەو كەسانە زیاد دەبێت و ناونیشانی سەربازییشیان بەرز دەبێتەوە.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، جەختی كردەوە، پێشتر خشتەكە لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە كراوە و ئەوانیش بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیان ناردووە و مەڕسوومیان بۆ دەرچووە.

بەپێی یاسای وەزارتی پێشمەرگە، پلەبەرزكرنەوە و سەرمووچەی پێشمەرگە بە دوو خشتەی ساڵانە دەبێت كە پێی دەگوترێت خشتەی نەورۆز و ئەیلوول.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر .. کۆربەندێک لە بارەى گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی سازکرا

یاسین

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوا پێشهاتی پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان تاوتوێ ده‌كات

سەڵاح

ئێران: شەڕی ئیسرائیل زیانی چەندین تریلیۆن تومەنیی بە کەرتی فڕۆکەوانی گەیاندووە

سەڵاح