zagros news agency

تەرمی سەرۆک‌کۆماری ئێران لە نزیک دەرگای مەزارگەی ئیمام ڕەزا دەنێژرێت

ئامادەکاری بۆ شوێنی بەخاکسپاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەکرێت و بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئیبراهیم ڕەئیسی لە نزدیک دەرگای چوونەژوورەوە بۆ مەزاری ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بنێژرێت.
ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، تەرمی ڕەئیسی لە داڵانی ”دارولحیفاز”ی مەزاری ئیمام ڕەزا، ئیمامی هەشتەمی شیعەکان لە شاری مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت کە کۆنترین داڵانی چوونەژوورەوە بۆ ناو مەزارگەکەیە.
هاوکات ئەمڕۆ تەرمی حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوە لە شاری ڕەی بە خاک سپێردرا و بڕیاریشە ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی ئایەتوڵڵا ئال هاشم، وتاربێژی نوێژی هەینیی تەورێز و مالیک ڕەحمەتی، پارێزگاری تەورێز لەو شارە بە خاک بسپێردرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پەیامی سەرۆک بارزانی لە سی و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

گوران

وەزارەتی پەروەردەی توركیا بۆ پارێزگاكان: داوا دەكەین لە قوتابخانەكان وانەی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان بخوێنن و منداڵان بەو مانگە ئاشنا بكەن

دڵشاد

ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەغدا ده‌یه‌وێ گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تاكو هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل

سەڵاح