zagros news agency

پەرلەمانی ئێران چوار سفری لە دراوی نیشتمانی لابرد

پەرلەمانی ئێران لە پرۆژەیاسایەکدا چوار سفری لەسەر دراوی وڵاتەکە لابرد، بەمەش یەکەی پولی ئێران لە ڕیاڵەوە گۆڕا بۆ تمەن.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، دوای ئەوەی پەرلەمانتاران تاوتوێی تێبینییەکانی ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستووریان کرد، پەرلەمانی ئێران دەنگی لەسەر پرۆژەیاسایەک بۆ لابردنی چوار سفر لەسەر دراوی وڵاتەکە دا.
لە کۆی ٢٦٢ پەرلەمانتاری ئامادەبوو، ١٤٤ ئەندام دەنگیان بە پرۆژەیاساکە داوە، ١٠٨ پەرلەمانتار دژی ئەو پرۆژەیاسایە بوون و سێ ئەندامیش دەنگیان نەداوە.
بە پێی ئەم یاسایە، دراوی فەرمیی ئێران دەبێتە تمەن، واتە هەر تمەنێک دەبێتە ١٠ هەزار ڕیاڵ. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ڕیاڵی ئێرانی بە یەکێک لە لاوازترین دراوەکانی جیهان دادەنرێت و ئامانج لێی کەمکردنەوەی کاریگەریی هەڵاوسان و ئاسانکردنی مامەڵە داراییەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی تاوتوێ كرد

سەڵاح

سبه‌ی پله‌كانی كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه‌

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لەسەر یارییەکەی عێراقدا

یاسین