پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگهی دێلێژە – سەنگاو به بڕی مليارێك و 100 ملیۆن دینار جێبهجێ دهكرێت و پرۆژەکە بەشێکە لە جێبەجێکردنی داواکاریی هاووڵاتیيانی سنوورەکە، کە پێکهاتووە لە ڕێگهیەک بە درێژيی 5 كيلۆمهتر و بڕی مليارێك و 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و بە شێوازی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتيی ڕێگهوبانی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، و زياتر له 20%ى پرۆژهكه تهواو بووه.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەنزیکەوە بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە کردووه و سەرپەرشتیاران و ئەندازیارانی ڕاسپارد کە بە زووترین کات پرۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیيانەوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕێگهوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی ڕاسپارد بەپەلە دەرخستە بۆ چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی چەند ڕێگهیەکی ديكهى سنوورەکە ئامادە بکەن.
پرۆژەی ڕێگهی دێلێژە – سەنگاو، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، كه ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگهی سلێمانی دەبەستێتەوە، لە ڕووی گەشتیاریشەوە هاتوچۆیەکی زۆری هاووڵاتیيانی لەسەرە.