zagros news agency

به‌ بڕی مليارێك و 100 ملیۆن دینار پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی دێلێژە – سەنگاو جێبه‌جێ ده‌كرێت

 

پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی دێلێژە – سەنگاو به‌  بڕی مليارێك و 100 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت و پرۆژەکە بەشێکە لە جێبەجێکردنی داواکاریی هاووڵاتیيانی سنوورەکە، کە پێکهاتووە لە ڕێگه‌یەک بە درێژيی 5 كيلۆمه‌تر و بڕی  مليارێك و 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و بە شێوازی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتيی ڕێگه‌وبانی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، و زياتر له‌ 20%ى پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بووه‌.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەنزیکەوە بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە کردووه‌ و سەرپەرشتیاران و ئەندازیارانی ڕاسپارد کە بە زووترین کات پرۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیيانەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕێگه‌وبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی ڕاسپارد بەپەلە دەرخستە بۆ چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی چەند ڕێگه‌یەکی ديكه‌ى سنوورەکە ئامادە بکەن.

پرۆژەی ڕێگه‌ی دێلێژە – سەنگاو، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، كه‌ ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگه‌ی سلێمانی دەبەستێتەوە، لە ڕووی گەشتیاریشەوە هاتوچۆیەکی زۆری هاووڵاتیيانی لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ كۆتا وادەی وەرگرتنی تانەکانه‌ له‌ ئەنجامی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

سەڵاح

وادەی دەستپێکردنەوەی ڕاوکردنی ماسی ڕاگەیەندرا

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

دڵشاد