zagros news agency

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ شاندێکی حکومەتی فیدراڵ کۆبۆوە

ئانۆ جەوهەر عبدوکا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بە یاوەری ڕاوێژکاران لەدیوانی وەزارەت لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی فیدڕاڵ.

لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون بۆ یەکخستنی سیستەمی گەراجەکان، مانیفێست و کارتی تۆماری ئۆتۆمبێل لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ سنووردارکردنی گواستنەوەی دەرەوەی هێلەکانی فەرمی .

د. ئەحمەد موسەوی ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت سەر بە حکومەتی فیدرال ئامادەبوو ، پێشنیاری حکومەتی فیدڕال بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی خستەڕوو بە مەبەستی رێکخستنەوەی سیستەمی نوێی دیجیتاڵی بۆ مەنەفێستی ئۆتۆمبێل و هێلەکانی دەرەوە ، ورێکخستنی گەراجەکانی گواستنەوە.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئاماژەی کرد بە دیدگای ڕێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆک وەزیران بۆ برەودان بە سێکتەری گواستنەوەی گشتی وە لەهەمان کاتدا گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکانی ئەلیکترۆنی کەرتی گواستنەوەی لە هەرێم بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو، کە لە ئێستادا لە قۆناغێکی پێشکەوتوو دایە و ئاسانکاری زۆری بۆ شوفێران هاوڵاتیان کراوە لەم بوارەدا.

لە میانی دیدارەکەدا،هەردوولا هاوڕابوون لەسەر میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی سیستمی جوڵەی ئۆتۆمبێل لەنێوان گەراجەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکانی یەکخستنی کارتی تۆماری ئۆتۆمبێل بەشێک بوو لە گفتووگۆی کۆبوونەوەکە ، هەروەها یەکخستنی سیستەمی مانیفێستی ئەلیکترۆنی بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ئەم هەنگاوە ئامانجی دڵنیابوونە لە ئاڵوگۆڕی زانیاری بە ئاسانی و ڕێکخستنی کارەکانی گواستنەوە بەپێی میکانیزمە ستانداردەکان ویەکخستنەوەیان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارانە لە ماوەی داهاتوودا کرایەوە.

هاوکات ئەم ڕێوشوێنانە لەگەڵ ئامانجەکانی هەردوولادا دەگونجێت کە بریتییە لە پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی هاووڵاتیان وبەئەلیکترۆنیکردنی سیستمەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

دڵشاد

شێروان دووبه‌ردانی بۆ زاگرۆس: وه‌زیره‌كانی پارتی بەشداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان نەکرد

یاسین

هه‌شت ئامانجی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێم لە پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر

دڵشاد