وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی له راگه‌یندراوێكدا ئاماژه به وه‌ده‌دات كه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك نه‌فرۆشراوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یندراوه‌كه‌یه ..
… هیچ نەخۆشخانەیەک نەک لەهەولێر، بگرە لە هەموو هەرێمی کوردستان نەفڕۆشراوە، هەواڵی فڕۆشتنی نەخۆشخانەی حکومی ڕەتدەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی.
ئەوە یەکەمجار نیە هەواڵی بێ بنەما لەو جۆرە بڵاودەکرێتەوە، کە تەنها و تەنها مەبەست چەواشەکردنی ڕای گشتی و ڕێگریە لە نوێکاری و چاکسازی لە سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروستی.