توێژەران و زانایان توانیویانە سیستەمێکی نوێی بایۆکۆمپیوتەر پەرە پێ بدەن کە پشت بە زیندەوەرە وردەکان دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی کردارە ژمێریارییە زۆر ئاڵۆزەکان لەم توێژینەوە زانستییەدا جۆرەکانی بەکتریای ئی کۆلای و ڤیبریۆ ناتریجێنس بەکارهێنراون بۆ جێبەجێکردنی هاوکێشە بیرکارییە قورسەکان کە ئەم دەستکەوتە بایۆلۆجییە نوێیە دەتوانێت شۆڕشێکی گەورە لە جیهانی زانستی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی سیستەمە زیندووەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ژمێریارییەکان بەرپا بکات و ڕێگە بۆ نەوەیەکی نوێ لە کۆمپیوتەرە زیندووەکان خۆش بکات.

