کونسوڵخانەی ئه‌مریكا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه كه رایدهگهێنێت، مه‌هێڵه هه‌ڵتبخه‌ڵه‌تێنن، ته‌نیا شوێن كه پاره‌ی ڤیزای گه‌شتیاری ئه‌مەریكای لێوه ده‌درێت یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی به‌غدایه.
راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی كرا به نامه، ته‌له‌فۆن یان ئیمەیڵ بۆ ناردن یان حه‌واڵه‌كردنی پاره له به‌رانبه‌ر پێدانی ڤیزا، پێویسته وه‌كو ساخته‌كاری سەیرى بكه‌یت و خۆتی لێ به‌دوور بگریت.