zagros news agency

دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا

 

لە زاخۆ دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا و سێ کەسیش بە تۆمەتی گواستنەوە و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبار بە 90 کیلۆ حەبی هۆشبەری ترامادۆل دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی موسڵ، توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری گواستنەوەو بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەکرد.

ڕوونیشیکردەوە، هەر لەو چالاکییەدا کە ڕۆژی 24ی ئایاری ڕابروودا لە زاخۆ ئەنجامدراوە، دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی ترامادۆڵدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشی خستەڕوو ئێستا هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 2409 دۆلار دابەزی

سەڵاح

لە دوورگەی ناوەندی شەقامی ١٢٠مەتری ٦٠٠ دار دەچێنرێت

سەڵاح

زیاتر لە 60 میل چوارگۆشەی لۆس ئەنجلس سووتاوە 16 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح