ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا داوا ده‌كات پێشنیاری بایدن بۆ ئاگربەست لە غەززە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت

 

ئەمریکا داوای کرد ئەو پێشنیاره‌ سێ قۆناغییەی بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ كه‌ سەرۆکی وڵاتەکەی، جۆ بایدن ڕایگەیاند، لە ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتيی دەنگی لەسەر بدرێت.

گوتەبێژی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نایت ئیڤانس سەبارەت بەو بابەتە ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژی یەک شەممە داواکاری پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکەن.

بەپێی ئەوەیش، ئەمریکا داوای کرد ئەو پێشنیاری ئاگربەستەی بایدن هەفتەی پێشتر ڕایگەیاند و لەلایەن ئیسرائیلەوە ئامادەکراوە، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتيی دەنگی لەسەر بدرێت و پشتیوانی بکرێت.

ئیڤانس باسی لەوە کرد کە ئەو ڕێککەوتنە سێ قۆناغییە پشتیوانی نێودەوڵەتيی لێبکرێت ئەوا پرۆسەی ئاگربەست خێرا دەبێت، ئەگەر ئاگربەست ببێت ئەوا هەم دیلەکان ئازاد دەکرێن، هەمیش ئیسرائیل بەپێی هەلومەرجەکانی ڕێککەوتنەکە لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی غەززە دەکشێتەوە.

گوتیشی: “ئیسرائیل ئەم ڕێککەوتنەی قبوڵ کردووە، ئێستا دەرفەتی ئەوە هەیە ئەنجوومەنی ئاسایش ببێتە یەک دەنگ و داوا لە حەماس بکرێت قبوڵی بکات”.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرەتای هەفتە ئەو دەنگدانە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و ئەنجام دەدرێت.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارام پشدەری : دەمانەوێت ئەو پرۆژانەی بە هۆی دەسهەلاتدارانی سلێمانیەوە وەستاون تەواویان بكەین

گوران

ئاڤان حمەسالح: دەمانەوێت هاوشێوەی هەولێر و دهۆك خزمەتی سلێمانیش بكەین

گوران

نەتانیاهۆ لە دادگەی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

سەڵاح