zagros news agency

حەسەن ڕۆحانی: ڕیککەوتنی ئەتۆمی زیندوو ناکریتەوە

 

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران دەڵێت، بەهۆی یاسای هەنگاوی ستراتیژی بۆ لادانی سزا نێودەوڵەتییەکان ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەرگیز بەگەڕ ناکەوێتەوە.

ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی هەردوو کابینەکەی خۆی ئاماژەی بەوە دا، یاسای هەنگاوی ستراتیژی بۆ لادانی سزا نێودەوڵەتییەکان خراپترین یاسای مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و ٣٠٠ ملیار دۆلار زیانی بە ئابووریی وڵاتەکە گەیاندووە.

ڕۆحانی دەشڵێت، ئەو یاسایە پیلانێک بوو بۆ ئەوەی کابینەی دوازدەیەکی حکوومەت کە خۆی سەرۆکایەتیی دەکرد، سەرکەوتوو نەبێت، بەڵام یەخەی کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسییشی گرت و ساڵی ١٠٠ ملیار دۆلار زیانی ئابووریی لێ کەوتەوە.

پێشتر محەمەدجەواد زەریف، وزیری دەرەوەی کابینەی حەسەن رۆحانی، لە مێزگردێکی سیاسیی تەلەڤزیۆنی وڵاتەکەیدا گوتی، ئیسرائیل بە کوشتنی زانایەکی ئەتۆمی و پەرلەمانی ئێران بە پەسندکردنی ئەو یاسایە نەیانهێشت بایدن بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

گرووپە چەکدارەکان بەنیازی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمەریکان لە عێراق و سووریا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى ده‌كه‌نه‌وه‌

یاسین