zagros news agency

شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

 

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند: شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ دوو مەبەست سەردانی بەغدا دەكات ئەوانیش هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان و ئەوی دیکەش دەستكردنەوەیە بە ناونووسینیان.

ئاماژەی بەوەشدا، ” پێش جەژنی قوربان کۆبوونەوەیەکمان کرد و باس لە چەند خاڵێكی گرنگ كرا، لەوانە پێویستە دەست بە ناونووسینەوەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان بكرێتەوە و مووچەكانیشیان لەگەڵ بەغدا هاوتا بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات”.

شیاوی باسە مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان لە بەغدا لە 250 هەزارەوە دەستپێدەكات و تا نزیكەی 500 هەزار دینارە، بە هاوتاكردنی، خاوەنپێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی (حرکة صادقون) دەکات

یاسین