zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمز: بە جێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە

 

رۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/27 ، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە چەند لێدوانێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەخۆ گرتووە. بە داخەوە نووسەری ڕاپۆرتەکە، دەقی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی وەکوو خۆی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵکوو زیاتر بۆچوون و لێکدانەوەکانی خۆیەتی نەک دەقی قسەکانی سەرۆکی حکومەت .

ئەمەش دەقی گرنگترین لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتە بۆ ڕۆژنامەکە :

* کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق لە کاتێکی هەستیاردایە.

* هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار جار ڕووبەڕووی هێرشی موشکی و درۆنی بووەتە.

* بە جێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە .

* بەردەوامبوونی ناسەقامگیریی دۆخی ئاسایشی عێراق، هەڕەشەیە بۆ سەر سیستەمی فیدراڵی.

* ئێمە دۆست و هاوپەیمانیی ئەمەریکاین، بەڵام لە هەمانکاتدا دەمانەوێ پەیوەندیی باشیشمان لەگەڵ هەموو دراوسێکانمان لە نێویشیاندا ئێران هەبێت.

* پەیوەندی و گفتوگۆی بەردەواممان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و هەمیشە دووپاتمان کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هەرگیز بەشێک نییە لە شەڕ و ململانێ و مایەی هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەک.

* هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئێرانی ساڵانێکی زۆرە لە عێراق و هەرێمی کوردستانن کە بۆ سەردەمی رژێمی پێشووی سەددام حوسێن دەگەڕێتەوە.

* پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ عەلی زەیدی دەکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و داماڵینی چەکی میلیشیاکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور.

* ئامادەین بۆ هەموو هاوکارییەکی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو زیادکردنی داهاتی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان.

* هەوڵ و گفتۆگۆکانی کاراکردنەوە پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسەی چەکدانانی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری سلێمانی کۆتاییهات

سەڵاح

سەرچاوەیەکی ئەمنی: بنکەی عەین ئەسەد دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا داناخرێت

سەڵاح

مالیزیا: کەشتییەکانمان ڕێگەیان پێدرا لە گەرووی هورمز تێپەڕبن

سەڵاح