ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تورکیا.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 37 کەس بوونە قوربانی

 

بەهۆی پێکدادانی دوو پاس کە یەکێکیان کرێکاری تێدابووە، لە وێستگەی ئەتۆمی ئاکویوی تورکیا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 35 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاییەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ڕووداوەکە لە شاری مێرسین ڕوویداوە، دوای ئەوەی پاسەکە کە کرێکارانی وێستگەی ئاکویۆی هەڵگرتبوو، چووە سایدی بەرامبەر و خۆی بە پاسێکی کرێکاران و ئۆتۆمبێلێکدا کێشا کە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی تێدابوو.

ڕائید تورکی کە هاوکات لە وێستگەی ئەتۆمی کاری دەکرد، لەگەڵ بێریش گولچیچک گیانیان لەدەستدا، باس لەوەش کراوە کە ئەو ژنە ڕوسییەی مردووە ناوی بنەماڵەکەی “ئیسماعیلۆڤا” بووە و تەمەنی 38 ساڵ بووە و لەناو  یەکێک لەو دوو پاسە بووە کە پێکیان داداوە.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای سەرەکی مێرسین- ئەنتالیا  D-400، لە سنووری ئیشاکلی لە قەزای سیلیفکێ ڕوویداوە.

بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

No description available.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

خامنەیی: ئیسرائیل خەریکە دەتوێتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

یاسین

ئێران: لەسەر بریندارکردنی باڵیۆزه‌كه‌مان له‌ به‌یروت، وەڵامی ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه‌

سەڵاح